به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ له چل و حه‌فته‌مین ڕۆژی ده‌ستپێکردنی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین له باکووری سووریا، سوپای تورکیا و ملیشیاکانی سوپای ئازادی سووریا هێشتاکه نه‌یانتوانیوه بچنه ناو شاری جێندرێس له باشووری عه‌فرین.
سه‌ره‌ڕای بوردومانی قورس و تۆپباران کردنی سه‌نگه‌ری هێزه کوردییه‌کان له ناوخۆی جێندرێس، هێزه کوردییه‌کان بنکه و بارگه‌کانی خۆیان بهجێنههێشتوووه و شار له کۆنتڕۆڵیاندایه.
شاری جێدرێس له باری ستراتێژیک و سیاسییه‌وه گرینگیی زۆری بۆ کورده‌کان هه‌یه و له باری حه‌شیمه‌ت و پانتایییه‌وه پاش شاری عه‌فرین گه‌وره‌ترین شاری ئه‌و کانتۆنه‌یه و به ناوه‌ندی کانتۆنی عه‌فرین داده‌نرێت و کورده‌کان به ئاسانی له ده‌ستی ناده‌ن.
ڕۆژی ڕابردوو نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین ڕایگه‌یاند که 18 که‌س له بوردومانه ئاسمانییه‌کانی ڕۆژی ڕابردووی سوپای تورکیا گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه که 13 که‌سیان له ناوه‌ندی جێندرێس، 2 که‌س له گوندی فریریه هه‌ڵکه‌وتوو له شاری جێندرێس و 3 که‌س له گوندی بربنه هه‌ڵکه‌وتوو له شاری ڕاجۆدا بوون.
ئه‌مڕۆکه له هه‌موو به‌ره‌کانی عه‌فرین، هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی بنکه و بارگه‌ی کورده‌کان درێژه‌ی هه‌یه که له ناوچه‌ی ڕاجۆ و شرا هێرشه‌کان زیاتره.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment