به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش ئه‌وه‌ی که دوو سه‌ربازیی یۆنانی به‌هۆی دۆخی ناله‌باری که‌شوهه‌واوه به هه‌ڵه چوونه‌ته خاکی تورکیا و له لایه‌ن هێزه سنوورڤانه‌کانی تورکیاوه ده‌ستگیر کراون، هۆکاره‌کانی ته‌نگژه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره ئاتێن زیادی کردوووه.
دوو سه‌ربازی یۆنانی ده‌ستبه‌جێ پاش ده‌ستگیربوون به بڕیاری دادگه‌ی پارێزگای ئه‌دێرنه‌وه به تۆمه‌تی سیخۆڕی سه‌ربازی زیندانی کران. پارێزه‌رانی ئه‌و دوو سه‌ربازه داوای ئازادییان ئاراسته‌ی دادگه کرد، به‌ڵام دادگه ئه‌و داوایه‌ی قبووڵ نه‌کرد.
جیۆرجۆس کاترۆگالوس جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان تۆمه‌تی سیخۆڕی دژی سه‌ربازه یۆنانییه‌کانی به "چیرۆک نووسی" زانی و ڕای‌گه‌یاند: وڵاته‌که‌ی به هیچ له‌ونێک نایه‌وێت ئه‌و دوو که‌سه له‌گه‌ڵ 8 سه‌ربازی تورک که داوای په‌نابه‌ری سیاسی‌یان له یۆنان کردوووه، بگۆڕێته‌وه.
ناوبراو وتیشی: "ئه‌وه خه‌یاڵه. ئێمه له‌گه‌ڵ تورکیا له شه‌ڕدا نین که سه‌ربازه دیله‌کان بگۆڕینه‌وه."
هاوکات ڕۆژی ڕابردوو دادگه‌ی ستینافی ئاتێن داوای ڕاده‌ست کردنی شادی ناجی ئۆزپۆلات له ئه‌ندامانی به‌ره‌ی پارتی ئازادی خه‌ڵكی شۆڕشگێری توركیا (DHKP-C) له لایه‌ن تورکیای ڕه‌ت کرده‌وه و دۆسیه‌ی دوو سه‌ربازه ده‌ستگیرکراوه‌که له تورکیا کاریگه‌ری له سه‌ر دانه‌نا.
پانۆس کامنۆس وه‌زیری به‌رگریی یۆنان ئه‌و بابه‌ته‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ خسته‌ڕوو و داوای له‌وان کرد هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی تورکیا هه‌ڵوێستی جیدی بنوێنن.
ڕۆژی 5ی مارچ له گردبوونه‌وه‌یێکی مه‌ده‌نی که له ئاتێن به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵکی شاره‌که له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به هه‌وڵه‌که‌ی تورکیا ئاڵای ئه‌و وڵاته‌یان سووتاند. ئه‌و کاره کاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیای به‌دوادا بوو.
هه‌ندێ له وڵاته ئه‌ورووپییه‌کان تورکیا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن سیاسه‌تی کارتی گوشار نیسبه‌ت به ده‌ستگیرکردنی هاووڵاتییانی ئه‌ورووپی ده‌گرێته‌به‌ر. هه‌روه‌ها وتراوه ئه‌ڵمانیا له به‌رانبه‌ر ئازادیی ڕۆژنامه‌وانێکی هاووڵاتیی ئه‌و وڵاته که له تورکیا ده‌ستگیر کرابوو و ماوه‌ی ساڵێک له زینداندا بوو، ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به جێبه‌جێ کردنی 31 گرێبه‌ستی فرۆشتنی چه‌ک و چۆڵی سه‌ربازی که ڕاگیرابوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment