به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵه‌یێکی گه‌وره‌ی سیاسی بوو

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان به‌ هه‌ڵه‌یێکی گه‌وره‌ی سیاسی وه‌سف ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یووسف محه‌مه‌د له‌ لێدوانێکدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ له‌ ڕووی سیاسی، ئابووری و دیپلۆماسییه‌وه‌ به‌ستێنی پێویستی بۆ نه‌ڕه‌خسابوو هه‌ڵه‌یێکی گه‌وره‌ی سیاسی بوو به‌ڵام حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تاکوو ئێستا له‌و کاره‌ی خۆی عیبره‌تی نه‌گرتوووه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: عێراق وڵاتێکه‌ که‌ ئیتنیک و ئایینی جۆراوجۆری تێیدایه‌ هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێ به‌پێی سیسته‌می لامه‌رکه‌زییه‌ت به‌ڕێوه‌ ببردرێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "السومریه‌ نیوز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12304

Your Comment

You are replying to: .
captcha