ناوی 3 نوێنه‌ری کرماشان له‌ لیستی ئاراسته‌کردنی پرسیار له‌ سه‌رۆک کۆمار هه‌یه‌

به‌شی کرماشان- 83 نوێنه‌ری په‌رله‌مان ناویان له‌ لیستی ئاراسته‌ کردنی پرسیار له‌ سه‌رۆک کۆمار هه‌یه‌ و ئه‌و ناوانه‌ بڵاو بۆته‌وه‌ که‌ ناوی سێ نوێنه‌ری پارێزگای کرماشانیش له‌و لیسته‌دا هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاراسته‌ کردنی پرسیار له‌ سه‌رۆک کۆمار له‌ مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ند کرا که‌ له‌ سه‌ره‌تادا 130 واژۆی له‌سه‌ر بوو.

پاش ماوه‌یێک ڕاگۆڕینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و لیسته‌ ئه‌نجام درا و ژماره‌یێک له‌ نوێنه‌ران واژۆکه‌یانیان لابرد.

بۆ ئاراسته‌ کردنی پرسیار له‌ سه‌رۆک کۆمار 74 واژۆ پێویسته‌ که‌ تاکوو ئێستا 83 نوێنه‌ر ناویان له‌ لیستی ئاراسته‌ کردنی پرسیار له‌ سه‌رۆک کۆماردایه‌.

سه‌یید قاسم جاسمی نوێنه‌ری کرماشان، حێشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت‌پیشه‌ نوێنه‌ری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا و شه‌هاب نادری نوێنه‌ری پاوه‌ و هه‌ورامانات سێ نوێنه‌رێکن که‌ له‌ نێوان 8 نوێنه‌ری پارێزگای کرماشان ده‌یانه‌وێت پرسیار له‌ سه‌رۆک کۆماری ئێران بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12300

Your Comment

You are replying to: .
captcha