دوو نوێنه‌ری کوردستان لیستی ئاراسته‌کردنی پرسیار له‌ سه‌رۆک کۆماریان واژۆ کرد

به‌شی کوردستان- لیستی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ که‌ پرسیار له‌ سه‌رۆک کۆماریان واژۆ کردوووه‌ بڵاو کرایه‌وه‌ که‌ تێیدا ته‌نها دوو نوێنه‌ری خه‌ڵکی پارێزگای کوردستان له‌ په‌رله‌مان سه‌یدئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی نوێنه‌ری سنه‌، دیوانده‌ره‌ و کامیاران و مه‌نسوور مورادی نوێنه‌ری مه‌ریوان ناویان هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیستی ئاراسته‌ کردنی پرسیار له‌ سه‌رۆک کۆمار مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌ په‌رله‌مان خرایه‌ ڕوو که‌ له‌ سه‌ره‌تادا 130 نوێنه‌ر واژۆیان کرد. پاش ماوه‌یێک به‌ گفتوگۆوه‌ ئه‌نجام دراوه‌کان ژماره‌یێک له‌ نوێنه‌ران واژۆوه‌که‌یان وه‌رگرته‌وه‌ . بۆ ئاراسته‌ کردنی پرسیار له‌ سه‌رۆک کۆمار پێویسته له‌ لایه‌ن‌ 74 نوێنه‌ره‌وه‌ واژۆ بکرێت که‌ تا ئێستا 83 نوێنه‌ر له‌و لیسته‌دا ماونه‌ته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12298

Your Comment

You are replying to: .
captcha