به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌بووعومه‌ر ئیدلیبی وته‌بێژی فه‌رمیی گرووپی میلیشیا به زۆرینه عه‌ره‌به‌کانی ناسراو به "جیش الثوار" ڕای‌گه‌یاند: ئەو شەرڤانانە لە ناوچەكانی پارێزگای ده‌یره‌زوور بەرەكانی شەڕیان لەگەڵ داعش جێهێشتوووە و روویان ل عه‌فرین كردووە بۆ ئەوەی شەری سوپای توركیا بكەن.
لە لایێكی ترەوە ئەبوو عومەر ئیدلیبی وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە باكووری سووریا رای‌گەیاندوووه: ژمارەی ئەو شەرڤانانەی روویان لە ناوچەكانی عه‌فرین كردوووە 1700 شەرڤان بوون.
ئەبوو عومەر ئیدلیبی ئەوەشی راگەیاندوووە كە چوونی ئەو شەرڤانانە بۆ ناوچەكانی عه‌فرین كاریگەری لە سه‌ر شەڕی داعش لە ناوچەكانی ده‌یره‌زوور لە سەر سنووری عێراق سووریا دەبێت.
ئیدلیبی له پرێس کۆنفڕانسێکدا له‌و باره‌وه وتی: "هاووڵاتییانی عه‌فرین و په‌نابه‌رانی شه‌هبا و ئیدلیب قه‌تلوعام ده‌کرێن. ئێمه به‌ره‌ڤانی له هاووڵاتییانمان ده‌که‌ین. ئێمه پاڵپشتی له YPG ده‌که‌ین."
ئیدلیبی هێزه‌کانی سوپای تورکیا و گرووپه چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی سووریاشی به داعش ناو برد و وتی: "ئێمه ژماره‌یێکی زۆر له هێزه‌کانمان به‌ره‌و عه‌فرین ناردوووه. هیچ جیاوازییێک له نێوان داعشی ڕه‌قه و داعشی عه‌فرین نییه. ئێمه خه‌ریکین ده‌چینه عه‌فرین تاکوو هاووڵاتییانمان له ده‌ستی داعش ڕزگار بکه‌ین."
ناوبراو وتیشی: ئه‌و هێزانه پاش ئازادکردنی عه‌فرین ده‌گه‌ڕێنه‌وه ڕه‌قه.
سه‌رچاوه: فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment