به‌غدا پشكی 17%ی ده‌رمان بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات تا ئێستاش حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژه‌ی 17%، ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ ده‌كات و وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ڕێژه‌ی 30%ی داهاتی نه‌خۆشخانه‌كان بۆ كڕینی ده‌رمان و پێداویستییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. خاڵس قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێم به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه‌ له ‌ناردنی به‌شه‌ده‌رمانی هه‌رێم به‌پێی پشكی 17% ‌و له‌و ڕوووه‌شه‌وه‌ له ‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌رده‌وامی به ‌پرۆسه‌ی ناردنه‌كه‌ی داوه‌.

د. خاڵس قادر سه‌باره‌ت به‌ ده‌رمانی پێویستیی نه‌خۆشخانه‌كان وتی: "مانگانه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ شه‌ش ملیار دینارمان بۆ خه‌رج ده‌كرێت و ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌وه‌شمان وه‌رگرتوووه‌ 30%ی داهاتی نه‌خۆشخانه‌كان بۆ كڕینی ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی به‌ كار بهێندرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه‌ زۆر پێویستن و له‌ به‌غداوه‌ ڕه‌وانه‌ ناكرێت".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕاشی‌گه‌یاند: كێشه‌یان له‌ ده‌رمان و پێداویستیی هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری، بووژاندنه‌وه‌ی دڵ، چاودێریی چڕ و فریاكه‌وتنه‌كان نییه به‌ڵام تا ئێستاش گرفتمان له‌ نه‌بوونی چه‌ند جۆره‌ ده‌رمانێک هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12294

Your Comment

You are replying to: .
captcha