به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا پەیوەندییێکی تەلەفۆنی سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سووریا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ئەنجام دا.
لە پەیوەنديی تەلەفۆنیی نێوان ئەردۆغان و پوتین، باس لە گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بۆ غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات و کۆتایی هێنان بە توندوتیژییەکانی ئێستای سووریا کرا.
هەروەها جەخت کرایەوە لەوەی کە وڵاتانی تورکیا، رووسیا و ئێران هەوڵێکی جددی بدەن بۆ ئەوەی بڕیاری ئاگربەستی غوته‌ی ڕۆژهەڵات کە لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بڕیاری لێوە درا جێبەجێ بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment