عه‌بادی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی حه‌ج له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ عه‌ره‌بستان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی حه‌ج له‌ فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بۆ عه‌ره‌بستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ڕه‌شید که‌ هاوکات ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی داراییی په‌رله‌مانی عێراقیشه‌ بۆ هه‌واڵده‌ریی "سپۆتنیک"ی ڕووسیا له‌ به‌غدا وتی: حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستانی قبووڵ کردوووه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی حه‌ج له‌ فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعوودی.

ڕه‌شید ڕوونیشی کرده‌وه‌ که‌ پێشتر کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان داوای له‌ سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زاره‌تی عێراق کردبوو فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی بۆ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی حه‌جی گه‌وره‌ و بچووک له‌ ڕووی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌نه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12292

Your Comment

You are replying to: .
captcha