داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق پرسێکی حاکمیه‌تییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی ئیئتیلافی سادقوون له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق ته‌نها پێوه‌ندی به‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵکوو پرسێکی هاوپێوه‌ند به‌ حاکمییه‌تی نه‌ته‌وه‌یییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن سالم له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: پرسی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق ئه‌وه‌نده‌ی که‌ پێوه‌ندی به‌ پرسی حاکمییه‌تی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه‌ هه‌یه‌ پێوه‌ندی به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق یان هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ نییه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌رخۆدانی عێراق و کۆمیسیۆنی ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌غدایان ناچار کردوووه‌ کاتێک بۆ چوونه‌وه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق دیاری بکات.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "کنوز میدیا"ی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12291

Your Comment

You are replying to: .
captcha