هه‌ولێر ئاماده‌ی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ژێرخانی گومرگی ته‌مه‌رچینه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت: ئه‌و پارێزگایه‌ ئاماده‌ییی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ریکه‌یێکی دوو لایه‌نه‌ به‌ ئاماده‌ بوونی کارناسان له‌پێناو چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ژێرخانی گومرگی ته‌مه‌رچین دابمه‌زرێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌وزاد هادی که‌ له‌ سه‌رووی شاندێکی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی ورمێ کردوووه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارێزگار و لیژنه‌ی ئابووریی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا که‌ ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 15ی ڕه‌شه‌مه‌ له‌ پارێزگاریی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌ڕێوه‌ چوو ڕای‌گه‌یاند: له‌ کاتی سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌و وڵاته‌ هه‌ندێک کێشه‌ی ئابووری و له‌ به‌شی پێوه‌ندییه‌کان هه‌ندێک کێشه‌ دروست بوو و ئێستاکه‌ به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه‌ ئاماده‌ییی ته‌واویان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ هه‌یه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: 500 میلیۆن دینار بۆ ئاسانکاری له‌ هاتوچۆی موسافیران و هه‌نارده‌کراوانی کاڵا له‌ ڕێگا پێوه‌ندیداره‌کانی ئه‌و سنووره‌ له‌گه‌ڵ شاری هه‌ولێر ته‌رخان دراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ کێشه‌ی ژێرخانیی ئه‌و ناوچه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت.

نه‌وزاد هادی وتیشی: ئه‌و پارێزگایه‌ ئاماده‌ییی ته‌واوی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ریکه‌یێکی دوو لایه‌نه‌ به‌ ئاماده‌ بوونی کارناسانی پێوه‌ندیدار له‌پێناو چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ژێرخانیی گومرگی ته‌مه‌رچین ڕێک بخات.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: له‌پێناو ئاسانکاری له‌ کاروباری گه‌شه‌ی ئابووری و بازرگانی، به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه‌ مامه‌ڵه‌یێکی جیدی له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره‌ هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌لیقه‌ییی فه‌رمانبه‌رانیان له‌ گومرگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن چوونکه‌ ئه‌و سنووره‌ گرینگایه‌تیی زۆری بۆ پارێزگای هه‌ولێر هه‌یه‌.

نه‌وزاد هادی ده‌شڵێت: ئامانجی ئێمه‌ له‌ باس کردنی کێشه‌کان ئاگادار کردنه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ر و چاره‌سه‌ر کردنی دۆستانه‌ی ئه‌و پرسانه‌یه‌.

له‌ درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا که‌ سێ کاژمێر و نیوی خایاند به‌رپرسانی ئابووری، بازرگانی و کشتوکاڵی هه‌ر دوو پارێزگا باسیان له‌ کێشه‌ و پێشنیاره‌کانی خۆیان کرد و پارێزگارانی هه‌ر دوو لا به‌ڵێنیان دا سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ و له‌مپه‌ره‌کان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12288

Your Comment

You are replying to: .
captcha