به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌وزاد هادی که له سه‌رووی شاندێکی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی ورمێ کردوووه له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارێزگار و لیژنه‌ی ئابووریی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا که ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 15ی ڕه‌شه‌مه له پارێزگاریی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌ڕێوه چوو ڕایگه‌یاند: له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌و وڵاته هه‌ندێک کێشه‌ی ئابووری و له به‌شی پێوه‌ندییه‌کان هه‌ندێک کێشه دروست بوو و ئێستاکه به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه ئاماده‌ییی ته‌واویان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه هه‌یه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: 500 میلیۆن دینار بۆ ئاسانکاری له هاتوچۆی موسافیران و ههناردهکراوانی کاڵا له ڕێگا پێوه‌ندیداره‌کانی ئه‌و سنووره له‌گه‌ڵ شاری هه‌ولێر ته‌رخان دراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ کێشه‌ی ژێرخانیی ئه‌و ناوچه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت.
نه‌وزاد هادی وتیشی: ئه‌و پارێزگایه ئاماده‌ییی ته‌واوی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شهریکهیێکی دوو لایه‌نه به ئاماده بوونی کارناسانی پێوه‌ندیدار له‌پێناو چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ژێرخانیی گومرگی ته‌مه‌رچین ڕێک بخات.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: له‌پێناو ئاسانکاری له کاروباری گه‌شه‌ی ئابووری و بازرگانی، به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه مامه‌ڵه‌یێکی جیدی له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره هه‌ڵسوکه‌وتی سهلیقهییی فه‌رمانبه‌رانیان له گومرگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن چوونکه ئه‌و سنووره گرینگایه‌تیی زۆری بۆ پارێزگای هه‌ولێر هه‌یه.
نه‌وزاد هادی ده‌شڵێت: ئامانجی ئێمه له باس کردنی کێشه‌کان ئاگادار کردنه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ر و چاره‌سه‌ر کردنی دۆستانه‌ی ئه‌و پرسانه‌یه.
له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا که سێ کاژمێر و نیوی خایاند به‌رپرسانی ئابووری، بازرگانی و کشتوکاڵی هه‌ر دوو پارێزگا باسیان له کێشه و پێشنیاره‌کانی خۆیان کرد و پارێزگارانی هه‌ر دوو لا به‌ڵێنیان دا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر کردنی کێشه و له‌مپه‌ره‌کان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment