به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی پاش چاندنی دوو نه‌مام له لێدوانێکدا ڕۆژی نه‌مام چاندنیان به نه‌ریتێکی پیرۆز وه‌سف کرد و وتیان: به‌رپرسان هۆشیان به داره‌کانی نێوشار بێت چوونکه دارستان و سه‌رچاوه سروشتییه‌کان ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌بینن له پوخت بوونی که‌شوهه‌وا و جوان کردنی سیمای شار و که‌شی ژیان.
به‌ڕێزیان زیادیان کرد: که‌سانێک هه‌ن له تاران به‌نیازن ئه‌و باخ و باخاتانه‌ی له نێو شاردان ده‌ستیان تێوه‌ر بده‌ن به‌ڵام ده‌بێت ڕێگریان لێبکرێت چوونکه خه‌ساره له سه‌ر ژیان و ئاسایشی شاره‌که.
به‌ڕێزیان یه‌کێکی تر له سووده‌کانی نه‌مام چاندن و هه‌بوونی سه‌وزه‌ڵانییه‌کان ده‌خه‌نه ڕوو و ده‌ڵێن: سیاسه‌تی نه‌مام چاندن ده‌توانێت وه‌کوو هۆکارێک ڕێگری بکات له ته‌پوتۆز و گه‌ردیله و لافاو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment