به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕێوڕه‌سمێکدا که وه‌زیری زانستی تیێدا به‌شدار بوو سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و پارکی زانستی ته‌کنه‌لۆجیای پالێوڕاو له حه‌وزه‌ی هاوکاریی زانستی و ته‌کنه‌لۆجیا ڕێزیان لێ‌گیرا. هه‌ر به‌و پێیه‌ش زانکۆی ته‌کنیکیی ئیسفه‌هان پله‌ی یه‌کی زانکۆکانی لێڤڵ یه‌ک و زانکۆی کوردستان پله‌ی یه‌که‌می زانکۆکانی لێڤڵ دووی ئێرانیان مسۆگه‌ر کردوووه. هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ش به‌پێی چالاکیی زانستیی نێوده‌وڵه‌تی له دوو ساڵی 95 و 96دا ئه‌نجام دراوه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ زانستگای کوردستان یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین زانستگا ده‌وڵه‌تییه‌کانی ئێران و ساڵی 1353 وه‌کوو په‌یمانگای باڵای سنه که سه‌ر به زانستگای "تربیت معلم تاران" بوو ده‌ستی به‌کار کرد و پاشان بوویه په‌ردیسی زانستگای ڕازی و ساڵی 1370 وه‌زاره‌تی زانست ئه‌و سه‌نته‌ره باڵایه‌ی خوێندنی وه‌کوو "زانستگای کوردستان" به فه‌رمی ناساند.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment