به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌کانی پێشووتر زاناکان پێیان وابوووه که مانگ له ئه‌نجامی پاشماوه‌ی هه‌ورێکی خۆڵاویی گه‌ردوونه‌وه دروست بوووه، ئه‌وه‌ش دوای پێکدادانی زه‌وی و ته‌نێکی ئاسمانی‌تر که قه‌باره‌که‌ی هێنده‌ی مه‌ریخ بوووه و ناوی "Theia" بوووه.
به‌ڵام پسپۆڕه‌کانی زانکۆی هارڤارد و بریستڵ و کالیفۆڕنیا ده‌یڤیس پێیان وایه که ئه‌گه‌ری ڕاستی ئه‌و ڕووداوه "زۆر که‌مه".
زاناکانی ئه‌و زانکۆیانه پێیان وایه که ده‌رکه‌وتنی مانگ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ٤.٥ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا، کاتێک زه‌وی و مانگ بریتی بوون له یه‌ک ته‌نی گه‌ردوونی و دوای پێکدادانی ئه‌و ته‌نه به به‌ردی ئاسمانی‌تره‌وه پارچه‌یێکی لێ جیا بوووه‌ته‌وه و مانگ دروست بوووه.
ساره ستیوارت که مامۆستای زه‌وی و هه‌ساره‌کانه له زانکۆی کالیفۆڕنیا ده‌یڤیس وتی: "پێکهاته‌ی کیمیاییی مانگ له هی زه‌وی ده‌چێت به‌ڵام هه‌ندێک جیاوازییان تێدایه".
ناوبراو وتیشی: "پێکهاته کیمیایییه‌کانی زه‌وی وه‌ک ئه‌وانه‌ن که له مانگدا بوونیان هه‌یه، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی مانگ له زه‌وی زیاتر ده‌کات".
توێژینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوووه که مانگ پێکهاته‌کانی سه‌ری که‌متره به به‌راورد به زه‌وی وه‌کوو سۆدیۆم، پۆتاسیۆم و مس.
ساره ڕوونی کرده‌وه "ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی که کردوومانه ئه‌وه‌یان ده‌رخستوووه که ئه‌و پێکدادانه‌ی ڕووی داوه له نێوان زه‌وی و ته‌نه ئاسمانییه‌کانی‌تردا بوووه‌ته هۆی دروست بوونی هه‌ورێک به ناوی سینستیا و بڕوامان وایه که ئه‌م هه‌وره یارمه‌تیده‌ر بوووه له دروست بوونی مانگ".
جۆرج داروین له ساڵی ١٨٩٨ بیردۆزی ئه‌وه‌ی داهێنا که زه‌وی و مانگ یه‌ک ته‌نی گه‌وره بوون و جیا بوونه‌ته‌وه و بیردۆزه‌که‌ش پێی وابوووه که مانگ به‌هۆی توانه‌وه‌وه له زه‌وی جیا بوووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment