به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌واد فاتمی سکرتێری ده‌سته‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی قوتابیانی شیناوا له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی: به‌داخه‌وه بودجه‌که نه‌دراوه و پڕۆتزی نه‌شته‌رگه‌ریی ئه‌و منداڵانه تێچوووه‌که‌ی زۆر زۆره و ده‌بێت داوا بکرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه بودجه‌مان نییه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به دیداری ئه‌م دواییه‌ی کچانی شیناوا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی کرد و گوتی: دوکتۆر هاشمی ئه‌و گه‌ره‌نتییه‌ی داوه به کچانی شیناوا که به گوێره‌ی بۆچوونی ده‌سته‌ی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌موو تێچوووه‌کان دابین بکه‌ن به‌ڵام له‌سه‌ر ناردن یان نه‌ناردنی ئه‌و کچانه بۆ هه‌نده‌ران 15 تا 30ی خاکه‌لێوه کۆمیسیۆنێک پێک ده‌هێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بدات.
فاتمی زیادی کرد: نه‌خۆشخانه‌ی حه‌زره‌تی فاتمه(د.خ) نه‌خۆشخانه‌یێکی سه‌رووپسپۆڕییه و هه‌موو هاوکارانی پسپۆڕ له پڕۆسه‌ی ده‌رمان کردنی کچانی شیناوا ته‌داخول ده‌که‌ن به‌ڵام به‌هۆی هه‌ستیار بوونی بابه‌ته‌که‌وه نه‌شته‌رگه‌رییه‌کان ته‌نها به دوکتۆره پسپۆڕه‌کان ئه‌نجام ده‌بێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: به گشتی سووتاوی نه‌خوازه‌ڵا له‌و ئاسته‌ی که له کچانی شیناوادا ڕووی داوه پێویستی به ماوه و نه‌شته‌رگه‌ریی زۆر هه‌یه. ئێمه‌ش وای بۆ چووین نزیکه‌ی 15 ساڵ ئه‌و ماوه‌یه بخایێنێت. ته‌نانه‌ت پاش زۆرینه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه جوانکارییه‌کانیش نیشانه و ئاسه‌واری سووتان تا ڕاده‌یێک هه‌ر ده‌مێنێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment