کورد هه‌وڵ ده‌دات هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌ش له‌ سه‌ر بودجه‌ دژی به‌غدا بگرێته‌ به‌ر

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: جێگری سه‌رۆکی کوردی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لایه‌ن پارته‌ کوردستانییه‌کانه‌وه‌ ڕاسپێردراوه‌ تاکوو سه‌باره‌ت به‌ یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی گشتیی 2018 له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی کورد گفتو بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیرین ڕه‌زا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"دا وتی: پارته‌ کوردستانییه‌کان ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقیان ڕاسپاردوووه‌ تاکوو به‌ مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌ش دژی به‌غدا به‌هۆی هه‌وڵی یه‌ک لایه‌نه‌ بۆ په‌سه‌ند کردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق و به‌ په‌راوێزخستنی کورده‌کان له‌و بودجه‌یه‌‌ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی کورد له‌ هه‌ولێر گفتوگۆ بکات.

ڕه‌زا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ بایکۆت کردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لایه‌ن پارته‌ کوردستانییه‌کان و چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌ دووره و وتی: په‌سه‌ندی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ کورده‌کان بابه‌تێکی ته‌واوکراو نییه‌، به‌ڵکوو ئه‌وان بۆ پێداچوونه‌وه‌ له‌ باره‌ی پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌و بودجه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ گفتوگۆ ده‌که‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12262

Your Comment

You are replying to: .
captcha