به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی ئه‌مریکا پشتڕاستی ده‌که‌نه‌وه که ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا کاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له سووریا داناوه و هه‌ڵمه‌تی هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا پێکهاتوو له کورد و عه‌ره‌ب دژ به داعش له ده‌یره‌زووریان وه‌ستاندوووه.
عه‌مید ڕابرت مانینگ وته‌بێژی پێنتاگۆن شه‌وی ڕابردوو به هه‌واڵنێرانی وت: ڕاگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان به‌و مانایه‌یه که هه‌ندێک ئۆپه‌راسیۆنی وشکانیی هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا دژ به داعش به شێوه‌ی کاتی ڕاگیردراوه که هێزه کوردییه‌کان به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌یان به‌ده‌سته‌وه بوو.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش هێشتاکه درێژه‌ی هه‌یه و هێزه هاوبه‌شه‌کانی دیموکراتیکی سووریا کۆنتڕۆڵی ناوچه سه‌ندراوه‌کان له داعشیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ده‌یلی مه‌یل ده‌نووسێت: ئادریان گالۆوی وته‌بێژێکی دیکه‌ی پێنتاگۆن ڕای‌گه‌یاندوووه ئه‌مریکا بینیوه که ژماره‌یێک له هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا مه‌یدانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش به‌جێ ده‌هێڵن. به‌رپرسانی کورد پێشتر ڕایان‌گه‌یاندبوو که ئه‌و که‌سانه بۆ به‌رگری له کورده‌کانی عه‌فرین و به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ هێرشی تورکیا ئه‌و ناوچه‌یه‌یان به‌جێ هێشتوووه.
گالۆی ده‌شڵێت: ژماره‌یێک له هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا گۆڕه‌پانی ئۆپه‌راسیۆن له دۆڵی ڕووباری فوراتیان به مه‌به‌ستی به‌شداری له شه‌ڕه‌کانی عه‌فرین به‌جێ هێشتوووه.
به‌رپرسێکی دیکه‌ی ئه‌مریکا که نه‌یویست ناوی بدرکێندرێت ڕای‌گه‌یاندوووه له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا سه‌دان هێزی دیموکراتیکی سووریا ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆن له ده‌یره‌زووریان به‌جێ هێشتوووه.
سه‌رچاوه: ڕۆیتێرز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment