بۆ یه‌که‌م‌ جار که‌ناڵێکی کوردی په‌خشی سه‌رجه‌م دراما تورکییه‌کانی ڕاگرت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌زگای میدیاییی کوردسات بڕیاری دا به‌ ڕاگرتنی په‌خشی دراما تورکییه‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی ده‌زگای میدیاییی کوردساتدا ئاماژه‌ی به‌وه ‌داوه‌ "له‌ سۆنگه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌ست کردن به‌ به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به‌و زوڵم و سته‌مه‌ی له‌ کوردانی سووریا ده‌کرێت بڕیارمان دا به‌ ڕاگرتنی په‌خشی درامای ئه‌زه‌ل و سه‌رجه‌م دراما تورکییه‌کان له‌ که‌ناڵه‌که‌مانه‌وه‌".

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ دوێنێش کۆمه‌ڵه‌ که‌ناڵه‌کانی ئێم بی سی که‌ له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا بینه‌رێکی زۆریان هه‌یه‌ و سعوودیه‌ خاوه‌نداریی ده‌کات به ‌هۆکاری ئه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسه‌تی حکوومه‌تی تورکیا کردوووه په‌خشی سه‌رجه‌م دراما تورکییه‌کانی ڕاگرت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12257

Your Comment

You are replying to: .
captcha