وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا ده‌کات

به‌شی تورکیا- مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌مڕۆ 6ی مارچی 2018 به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ پیشانگای گه‌شتیاریی به‌رلین سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا ده‌کات و له‌و سه‌فه‌ره‌دا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ڵمانییه‌که‌یدا دیدار ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی به‌یاننامه‌ بڵاوکراوه‌که‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌مڕۆ 6ی مارچی 2018 به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ پیشانگای گه‌شتیاریی به‌رلین سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا ده‌کات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌و سه‌فه‌ره‌ دوو ڕۆژه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ زیگمار گابریل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا دیدار ده‌کات و له‌ ئه‌نجومه‌نه‌ زانستییه‌کانی گوربێر و SETAی به‌رلینیش سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌ته‌ ده‌ره‌کییه‌کانی تورکیا ئه‌دوێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ له‌ دۆخێکدا سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا ده‌کات که‌ به‌پێی دوایین زانیارییه‌ وه‌ده‌ست هاتوووه‌کان ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتیی یه‌كێتیی دێمۆكراتیی (PYD) و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی سووریاش پاش به‌جێهێشتنی کۆماری چێک له‌ شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیادا نیشته‌جێیه‌ و تورکیا هه‌وڵێکی دیپلۆماتیکی به‌ربڵاوی بۆ ده‌ستگیر و ڕاده‌ست کردنی ئه‌و سیاسه‌توانه‌ کورده‌ی سووریا بۆ تورکیا ده‌ست‌پێکردوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12254

Your Comment

You are replying to: .
captcha