خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان له‌ نائومێدییێکی قووڵ و دۆخێکی قه‌یراناویی سه‌ختدان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح، سەرۆكی هاوپەیمانیی دیموكراسی و دادپەروەری بە بۆنەی یادی راپەڕینەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رای‌گەیاند: "دوای 27 ساڵ لە ڕاپەڕین، هاووڵاتییان بە هۆی بێباكی حوكمڕانییەكی گەندەڵ و شكستخواردوو لە نائومێدیێكی قووڵ و لە دۆخێكی قەیراناوی سەختدا دەژین".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. بەرهەم ساڵح لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەش كردوووە "ڕاپەڕین لە ڕانیەی دەروازە و دەڤەری سەربڵندی بیتوێن و پشدەرەوە، قۆناغێكی سەختی زوڵم و ستەمكاری لە كوردستان ڕاماڵی و بوو بە دەستپێكی سەردەمێكی نوێی ئازادی و پشتیوانی ناوچەیی و جیهانی بۆ گەلی كورستان".

هەروەها دەڵێت: "هەرێمەكەمان، لە سایەی سیاسەتی هەڵەوە، بە هۆی دابەشكاری و پاوانكارییەوە، تووشی شڵەژانی جۆربەجۆر، تووشی قەیرانی ژیان و نەمانی مووچە و لێڵ بوونی ئاسۆی ئایندە بۆتەوە".

د. بەرهەم ساڵح دەشڵێت: "خزمەتگوزارییەكان پەكیان كەوتوووە، وێڕای نەبوونی كارەبا و خراپی ڕێگا و بانەكان، نەخۆشخانەكانیش لە ئاستێكی نالەباردان و خوێندنگاكان و زانكۆكان بە هۆی بایكۆت و پێنەدانی تەنانەت چارەكە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە، ڕووبەڕووی واقعێكی سەخت و نالەبار بوونەتەوە، كار و كەسابەت و بازاڕ بەهۆی قەیرانی ئابووری، پاوانكاری حیزب و خزمەوە، شێواوە، گوزەرانی خەڵک گەیشتۆتە دۆخێكی زۆر خراپ".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12247

Your Comment

You are replying to: .
captcha