مه‌سروور بارزانی: به‌غدا خۆی له‌ جێبه‌جێ کردنی کۆی ده‌ستوور ده‌دزێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌سروور بارزانی جه‌خت له‌ سه‌ر دانووستانه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور ده‌كاته‌وه ‌و و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "هه‌رێمی کوردستان ئه‌رکه‌ ده‌ستوورییه‌کانی جێبه‌جێ کردوووه‌ به‌ڵام له‌ به‌غدا خۆدزینه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێ کردنی کۆی ده‌ستوور وه‌ک یه‌ک په‌کێج هه‌یه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو 2018.03.05 مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ تۆن ئاله‌رس باڵیۆزی نوێی نه‌رویج بۆ ئۆردۆن و عێراق كۆ بوووه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باڵیۆزه‌كه‌ی نه‌رویج پێزانینی وڵاته‌که‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان و قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه ‌دا که‌ نه‌رویج به‌ گرنگییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ ناوچه‌که‌دا و خوازیاری فراوانتر کردنی زیاتری په‌یوه‌ندیی دوو لایه‌نه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانن.

باڵیۆزی نه‌رویج پشتگیریی وڵاته‌که‌یشی بۆ دانووستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دووپات کردوووه‌ و ئاواتی خواست هه‌رچی زووتر ئه‌م دانووستانانه‌ ئه‌نجامی ئه‌رێنیی لێ بکه‌وێته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ مه‌سروور بارزانی ڕای‌گه‌یاند: ده‌بێت کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی کاراتر ئه‌رکه‌کانی له‌ ناوچه‌که‌دا جێبه‌جێ بکات تاکوو زه‌مینه‌ بۆ سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی و گه‌شه‌ کردنه‌وه‌ی تیرۆر نه‌ره‌خسێته‌وه‌.

ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خاتوو ئاله‌رس له‌ پۆسته‌ نوێیه‌که‌یدا خواست و ستایشی وڵاتی نه‌رویجی کرد بۆ ئه‌و پاڵپشتی و هاوکارییانه‌ی که‌ له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعشدا پێشکه‌شی هه‌رێمی کوردستانیان کردوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12245

Your Comment

You are replying to: .
captcha