هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر جندرێس 13 کوژراوی سڤیلی لێکەوتەوە

بەشی سووریا- چاوەدێڕی مافی مرۆڤ لە سووریا باس لە زیاد بوونی ژمارەی قوربانییە سڤیلەکانی هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چاوەدێڕی مافی مرۆڤ لە سووریا ڕایگەیاند: فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە ناوەندی جندرێسیان بە چڕی بۆردوومان کرد تا یارمەتی بە هێزەکانیان بدەن تاکوو ئەو شاۆچکەیە لە باشووری ڕۆژئاوای عەفرین کونترۆڵ بکەن.

ئەو ڕێکخراوە سەربەخۆیە جەختیشی کردەوە سوپای تورکیا لە ٤٥-ەمین ڕۆژی هێرشی بۆ سەر عەفرین، بەبێ وەستان ناوچەکانی عەفرین بۆردوومان دەکات، کە بە هۆیەوە لە جندرێس 13 هاوڵاتیی مەدەنی کە لە نێوانیاندا دوو منداڵ و سێ ژن هەیە کوژراون و ژمارەیێکی دیکەش بریندار کراون.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی ڕێکخراوی چاودێڕی مافی مرۆڤ هێشتا ئاماری کوژراو و بریندارەکان نادیارە، چوونکە ژمارەیێکی زۆر لەو هاوڵاتییانە لە ژێڕ ڕووخاوەکانی بۆردوومانەکەدا ماونەتەوە و لە دۆخێکی مەترسیداردان.

لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە لە سەرەتای هێرشی تورکیاوە بۆ سەر عەفرین تاکوو ئێستا 165 هاوڵاتیی مەدەنیی کورد و عەرەب و ئەرمەنی کوژراون و سەدان کەسیش بریندار بوونە.

سەرچاوە: هەواڵدەریی فەرەنسا AFP

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12238

Your Comment

You are replying to: .
captcha