پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2018ی عێراق زیاد کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زیاد كردنی ترلیۆنێک دینار بۆ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم په‌سه‌ند كرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ڕایگه‌یاند: له ‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی دارایی، به ‌زۆرینه‌ی ده‌نگ زیاد كردنی ترلیۆنێک دینار بۆ پشكی هه‌رێم په‌سه‌ند كرا.

ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ورده‌كاریی زیاتری له‌و باره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو، وتیشی: زیاد كردنی پشكی هه‌رێم به ‌جۆرێک ڕێكخراوه‌ كه‌ بێ گرفت تێپه‌ڕێندرێت، به‌ جۆرێک یه‌ده‌گی فریاكه‌وتن له ‌دوو ترلیۆنه‌وه‌ كرا به‌سێ ترلیۆن دینار، ترلیۆنێكی بۆ هه‌رێم بێت، به‌وه‌ش به‌تێكڕا پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق ده‌كاته‌ 8 ترلیۆن و 500 ملیار دینار.

پێشتریش، مه‌سعوود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕاگه‌یاندبوو: هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ پێویستی به ‌هه‌شت ترلیۆن دینار هه‌یه‌.

ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له ‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بڵاوی كردۆته‌وه‌: له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌رخان كراوی مووچه‌ و خانه‌نشینی بۆ مووچه‌ خۆرانی هه‌رێم له‌ یاسای بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2018 له‌ بڕی 334 ملیار دینار زیاد كرا بۆ 418 ملیار دینار مانگانه‌، جگه‌ له‌ ته‌رخان كراوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كه‌ به‌جیا خه‌رج ده‌كرێت له‌ ته‌رخان كراوی خه‌رجییه‌كانی سیادی بۆ هێزه‌كانی وشكانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری فیدڕاڵ.

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12235

Your Comment

You are replying to: .
captcha