ئه‌مریکا گڵۆپی سه‌وزی به‌غدای هه‌یه‌ و بۆ مانه‌وه‌ له‌ عێراق هه‌وڵ ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یاساناسێکی عێراقی ده‌ڵێت: دامه‌زرانی هێزی ئه‌مریکا له‌ مووسڵ بۆ پارێزگاری له‌ ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردن له‌و شاره‌ یه‌که‌م هه‌نگاوه‌ بۆ مانه‌وه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ وڵاتی عێراقدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وائیل عه‌بدوله‌تیف له‌ گفتوگۆیێک بۆ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کان ساڵی 2011 عێراقیان چۆڵ کرد و ئێستا دامه‌زرانی دووباره‌ی ئه‌و هێزانه‌ له‌ شاری مووسڵ به‌ پاساوی پارێزگاری کردن له‌ ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان له‌و شاره‌ یه‌که‌م هه‌نگاوه‌ بۆ ئاماده‌ بوونی دووباره‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ عێراق ئه‌وه‌ش به‌ ڕه‌زایه‌تی حکوومه‌تی فیدڕاڵ.

عه‌بدوله‌تیف ئاماژه‌ ده‌کاته‌ ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به‌ شێوازی جۆراوجۆر و گڵۆپی سه‌وزی به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات دیسانه‌وه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کان له‌ عێراق دابمه‌زرێنێت و ده‌شڵێت: واشنتۆن په‌ژیوانه‌ که‌ هێزه‌کانی ساڵی 2011 له‌ عێراق کشاندۆته‌وه‌ و به‌نیازه‌ به‌رنامه‌ی تره‌مپ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ عێراق جێبه‌جێ بکات.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ موزاحم حوه‌یت وته‌بێژی عه‌شیره‌ته‌ عه‌ره‌به‌کانی نه‌ینه‌وا پێشتر باسی له‌وه‌ کردبوو که‌ هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کان بۆ پاراستنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق هاتوونه‌ته‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12229

Your Comment

You are replying to: .
captcha