به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی له‌و په‌یامه‌دا ده‌ڵێت: "پاش تێپه‌ڕ بوونى ئه‌و ماوه زۆره به سه‌ر ڕاپه‌ڕین و سه‌ره‌ڕاى ڕووخانی رژێمى به‌عس و پاشان هه‌ڵبژاردنى چوار خولى په‌رله‌مانى و دامه‌زراندنى چه‌ندین كابینه‌ى حكوومه‌ت له هه‌رێمى كوردستان جه‌ماوه‌رى گه‌له‌كه‌مان ژیانێكى پڕ ناخۆشى و زه‌حمه‌ت به سه‌ر ده‌به‌ن و ده‌ستى خزمه‌ت و ئاوه‌دانیمان به به‌راورد به پێش چه‌ند ساڵى ڕابردوو كورتتر بۆته‌وه. دواتریش هاتنه پێشى قه‌یرانى ئابوورى و شه‌ڕ له دژى تیرۆریستانى داعش یه‌خه‌ى پێ گرتووین كه ئه‌وه‌ش هێنده‌ى‌تر له توانا ماددى و ئابوورى و مرۆیییه‌كانى كه‌م كردووینه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "سه‌ربارى ئه‌مانه‌ش به هۆى ئه‌و هه‌لومه‌رجه سیاسییه ناجێگیره‌ى كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى ناوه‌ندى بۆمان هاتۆته پێش و په‌یوه‌ندییه‌كانمانى بۆ لاوازترین ئاست هێناوه‌ته خواره‌وه و گوشاره‌كانیان له سه‌رمان چه‌ند هێنده توندتر كردوووه دیاره ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریى خراپى له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانى هه‌ر تاكێک دروست كردوووه".
له کۆتاییی په‌یامه‌که‌یدا جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌شڵێت: "خۆڕاگریی كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان سنوورى دیاری‌كراوى خۆى هه‌یه و هه‌تا بێت بارودۆخه‌كه ڕوو له هه‌ڵاوسانى زیاتر ده‌كات و له گرێژنه ده‌رچوونیشى ئه‌گه‌رێكى دوور نییه بۆیه ئێمه لێره‌وه داوا له كاربه‌ده‌ستانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین كه هه‌رچى زوووه به ده‌م داواكارییه‌كانى شه‌قام و مووچه‌خۆرانه‌وه بچن و ژیان و گوزه‌ران و خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان بۆ مسۆگه‌ر بكه‌ن و ده‌ستى ئاوه‌دانى بگه‌یێننه هه‌موو جێگه‌یێكى خاكى كوردستان".
سه‌رچاوه: کوردستان 24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment