به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: "کێشه‌ی حکوومه‌ت و خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆ شتێک ده‌ڵێت و به‌یانی شتێکی دیکه ده‌کات به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵکی کوردستان به هیچ شێوه‌یێک متمانه‌یان پێی نه‌ماوه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانی باسی له‌وه‌ش کرد سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق چه‌ند جاره پۆلیسی فیدراڵی ده‌نێرێت بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف به‌ڵام فڕۆکه‌خانه‌که‌ی ڕاده‌ست ناکه‌ن و هێزه‌که ده‌رده‌که‌ن، له کاتێکدا له فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی هاوکاری و هاوئاهه‌نگیی باشیان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندی هه‌بوووه زیاتر له فڕۆکه‌خانه‌کانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق و ئه‌منییه‌تی فڕۆکه‌خانه‌کان ته‌نیا به‌هانه‌یێکه و عه‌بادی به هه‌رێمی کوردستانی ده‌گرێت.
سه‌عدی پیره گوتیشی: "ئه‌و کارانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌رامبه‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌یکات خراپن و پاشه‌ڕۆژیان خراپ ده‌بێت."
سه‌رچاوه: تۆڕی میدیاییی ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment