نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵکشانی ئاماری قوربانیانی سڤیل له‌ عه‌فرین

به‌شی جیهان- به‌رپرسێک له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕیوه‌ له‌ به‌رانبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕاپۆرتی دڵته‌زێن له‌ دۆخی خه‌ڵکی مه‌ده‌نیی عه‌فرین به‌ هۆی هێرشه‌کانی تورکیاوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پانۆس مومتزیس هه‌ماهه‌نگ‌که‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان له‌ پرسی ناوچه‌کاندا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ به‌یاننامه‌یێکی ده‌رکرد و تیێدا وتوویه‌تی ده‌یان هه‌زار که‌س له‌ خه‌ڵکی عه‌فرین به‌ هۆی هێرشه‌کانی تورکیاوه‌ ئاواره‌ بوون و 5000 که‌سیش له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان هه‌ڵبێن ڕوویان کردۆته‌ گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شاری حه‌له‌ب.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان ئاماژه‌شی کردوووه‌ به‌رپرسانی ناوچه‌که‌ ڕێگری ده‌که‌ن له‌ هه‌ڵاتنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له‌ ناوچه‌ی لێقه‌وماوی عه‌فرین.

ناوبراو زیادی کرد: هه‌ندێک هه‌واڵ و ڕاپۆرتی جێی نیگه‌رانی هه‌ن له‌ باره‌ی ژماره‌ی قوربانیان به‌ کوژراو و بریندار و هه‌روه‌هاش ڕێگری کردن و سنووردارکردنی ئاواره‌کان.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی ئینگلیزیی ئه‌لجزیره‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12216

Your Comment

You are replying to: .
captcha