سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌ باره‌ی په‌که‌که‌ و هێزی کوردی سووریاوه‌ ڕوون نییه‌

به‌شی جیهان- مایکڵ ئۆهانلۆن بڕوای وایه‌ به‌شێکی هه‌ره‌گرینگی ناکۆکی و ته‌نگژه‌کان له‌ سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناشه‌فاف بوونی سیاسه‌تی ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به‌ کورد و به‌تایبه‌ت په‌که‌که‌ و هێزی کوردی سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مایکڵ ئۆهانلۆن نووسه‌ری سێ کتێبه‌ له‌ سه‌ر ته‌نگژه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و له‌ وتارێکی گۆڤاری نه‌شناڵ ئینه‌رسه‌تدا نووسیویه‌تی: به‌شێکی کێشه‌که‌ لێره‌دایه‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به‌ پرسی کورد ڕوون نییه‌. ئه‌مریکا ده‌بێت وڵامێکی گونجاوتری پێی بێت بۆ کێشه‌ی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چوونکه‌ تورکیا سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به‌ کورد به‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌زانێت دژ به‌ ئاسایشی نیشتمانیی وڵاته‌که‌ی.

ناوبراو پێشنیاریشی کردوووه‌ ئه‌مریکا بۆ ماوه‌یێکی زۆر له‌ سنووره‌کانی تورکیا و سووریا بمێنێته‌وه‌ و هاتوچۆی نێوان په‌که‌که‌ و هێزی کوردی سووریا و ئه‌گه‌ری ئاڵوگۆڕ کردنی چه‌ک چاودێری بکات.

ئه‌و خاوه‌نبیره‌ پێشی وایه‌ ئه‌مریکا ده‌بێ به‌ ئاشکرا ڕای‌بگه‌یێنێت که‌ کورد له‌ سووریا پێویستی به‌ دوو ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر هه‌یه‌. هه‌روه‌هاش ده‌بێت ڕێگه‌ به‌ شار و گوندی غه‌یره‌ کوردیش بدرێت له‌و دوو ناوچه‌ خۆسه‌ره‌دا تا ڕاده‌یێک ئیداره‌ی کاروباری خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن.

مایکڵ ئۆهانلۆن زیادی کردوووه‌: وێده‌چێت ئه‌مریکا به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وستێت و سیاسه‌تی پانکوردیی فراوانتر به‌ زاردا بهێنێت و تێیدا به‌ ئاشکرا ڕای‌بگه‌یێنێت له‌ هیچ به‌شێکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پاڵپشتیی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کورد ناکات. به‌ڵام ئه‌مریکا به‌و بڕشته‌وه‌ قسه‌ ناکات ئه‌گه‌ری چی ڕه‌نگه‌ کاتی ئه‌و قسانه‌ گه‌شتبێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12215

Your Comment

You are replying to: .
captcha