به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له 44ه‌مین ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتووندا سوپای تورکیا چه‌نده‌مین جاره که ئیدعا ده‌کات که سوپای ئازادی سووریا پاش پێکدادانێکی توند له‌گه‌ڵ هێزی یه‌په‌گه سه‌نته‌ری شاری ڕاجۆیان کۆنتڕۆڵ کردوووه.
شاری ڕاجۆ یه‌ک له ستراتێژیکترین ناوچه‌کانی ده‌ڤه‌ری عه‌فرینه. سوپای تورکیا گرته ڤیدئۆیێکی بڵاو کردۆته‌وه و تێیدا له سه‌ر باڵه‌خانێکی ئه‌و شاره‌دا ئاڵای تورکیا هه‌ڵ ده‌کرێت.
شیاوی ئاماژه‌یه هه‌ر له گرته‌ڤیدئۆکه‌دا کاتی هه‌ڵ کردنی ئاڵاکه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی جۆربه‌جۆر له شاره‌که‌وه ده‌بیسرێت.
سوپای تورکیا پێش سێ ڕۆژ گه‌یشتۆته سه‌نته‌ری شاری ڕاجۆ و پێکدادانی توند له نێوان ئه‌و سوپایه و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌دا ڕووی داوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment