ڕه‌نگه‌ کورد دژ به‌ یاسای بودجه‌ی عێراق سکاڵا بۆ دادگه‌ی فیدڕاڵ به‌رز بکاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- موحسێن سه‌عدوون ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ حیزبه‌ کوردستانییه‌کان دژ به‌ په‌سه‌ند کرانی ڕه‌شنووسی یاسای بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق سکاڵا بۆ دادگه‌ی فیدڕاڵی ئه‌و وڵاته‌ به‌رز بکه‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحسێن سه‌عدوون ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا وتوویه‌تی: حیزبه‌ کوردستانییه‌کان په‌سه‌ندکرانی یاسای بودجه‌ی عێراق به‌ سووکایه‌تی ده‌زانن که‌ به‌ کورد کراوه‌ چوونکه‌ پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا که‌م کراوه‌.

ناوبراو وتیشی: ئه‌وه‌ یه‌که‌م جاره‌ پڕۆژه‌یێکی گرینگ به‌ بێ ده‌نگی کورد په‌سه‌ند ده‌کرێت.

سه‌عدوون زیادی کرد: حیزبه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان بژارده‌ی زۆریان له‌ به‌رده‌ستدایه‌ که‌ ناڕه‌زایی ده‌رببڕن به‌رانبه‌ر به‌ په‌سه‌ند کرانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌. یه‌ک له‌و بژاردانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ سکاڵا بۆ دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی عێراق به‌رز بکرێته‌وه‌ و کاری سیاسییانه‌ی دیکه‌ش بکرێت.

ناوبراو به‌ دووریشی زانی حیزبه‌کانی کوردستان له‌ سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و په‌رله‌مان بکشێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12210

Your Comment

You are replying to: .
captcha