ئه‌ردۆغان و ماکرۆن له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا به‌ ته‌له‌فۆن گفتوگۆیان کرد

به‌شی تورکیا- له‌ ڕێگای هێڵی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ دوو سه‌رۆک کۆماری تورکیا و فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر نوێترین ئاڵوگۆڕی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌که‌ و قه‌یرانی سووریا گفتوگۆیان کرد.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیاوه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتوون ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌که‌ی خۆی ئیمانۆئێل ماکرۆن کرد.

له‌و پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا ئه‌ردۆغان ته‌رکیزی کرده‌ سه‌ر دیداره‌که‌ی مانگی ئه‌یپڕێڵی سێ سه‌رۆک کۆماری ئێران، تورکیا و ڕووسیا له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ له‌سه‌ر ته‌وه‌ری قه‌یرانی سووریا.

ناوبراو گوتوویه‌تی: به‌ گوێره‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی دانیشتنی سۆچی پێکهێنانی کوتله‌ بۆ ده‌ستووری سووریا ده‌توانێت پڕۆسه‌ی دانووستانی ژێنێڤ له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانه‌که‌ی سووریا ببووژێنێته‌وه‌.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا هه‌ر دوو لایه‌ن دووپاتیان کرده‌وه‌ گفتوگۆ و دیالۆگ له‌ نێوان دوو لایه‌ندا له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا به‌رده‌وام بێت.

ئه‌ردۆغانیش پێداگریی کرد له‌سه‌ر نه‌مانی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا له‌ قه‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ زه‌یتووندا.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ هه‌ر دوو سه‌رۆکی تورکیا و فه‌ڕه‌نسا له‌ پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌یاندا باسی غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیان کرد.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12209

Your Comment

You are replying to: .
captcha