هەشت وەزارەتی حكوومەتی هەرێم بێ‌ وەزیرن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیرەكانی گۆڕان، كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامی، ئێستا 10 وەزارەتی حكوومەتی هەرێم بێ‌ وەزیرن و بەشێک لە ئیش و كاری فەرمانگەكانیش ڕاگیراون، چونكە تا ئێستا ژمارەیێک وەزارەت هیچ وەزیرێک دانەنراوە بە وەكالەت بەڕێوەیان ببات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێک لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێم بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند كە دوای پەسەند كردنی دەستلەكاركێشانەوەی مەولوود باوەموراد، ناوبراو دەوامی ئاسایی ناكات و هیچ ئیمزایێک لەسەر نوسراوەكان ناكات.

سەرچاوەیێک که‌ نەیوست ناوی بڵاو بكرێتەوە، ڕونی كردەوە كە حكوومەتی هەرێم تا ئێستا هیچ وەزیرێكی ڕانەسپاردوووە بۆ سەرپەرشتی كردنی وەزارەتەكە.

بە هۆی ناكۆكیی سیاسییەوە لە ماوەی ڕابردوودا، وەزیرەكانی هەر یه‌ک لە گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵ لە حكوومەت كشانەوە و ئێستا تەنها وەزیرەكانی یەكێتی و پارتی ماونەتەوە.

بەپێی بەدواداچوونێكی تۆڕی میدیایی (خەڵک) هەر یەک لە وەزارەتەكانی پێشمەرگە، كارەبا، كاروباری كۆمەڵایەتی، گواستنەوە و گەیاندن و هەماهەنگی پەرلەمان و حكوومەت، لەگەڵ ژینگە وەزیریان نییە، هەروەها دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

دوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری ئەو لایەنە سیاسییانە، چەند وەزیرێک دانراون سەرباری ئیشی وەزارەتەكانی خۆیان، كاروباری وەزارەتەكانی دیكەی ڕابپەڕێنن، بەڵام هەندێكی دیكەیشیان تا ئێستا پڕ نەكراونەتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12207

Your Comment

You are replying to: .
captcha