پاش ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا له‌ عه‌فرین هێرشی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌ کوردییه‌کان په‌ره‌ی سه‌ندوووه‌

به‌شی جیهان- ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنت له‌ زاری به‌رپرسانی کوردی سووریاوه‌ نووسیی: ژماره‌ی کوژراوانی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ ده‌یره‌لزووری سووریا پاش پێکداهه‌ڵپژڕانی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی تورکیا له‌ عه‌فرین په‌ره‌ی سه‌ندوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانیا له‌ ڕاپۆرتێکدا ڕای‌گه‌یاند: پێکدادانی نێوان هێزه‌ کورد-عه‌ره‌به‌کانی سووریا له‌ ده‌یره‌لزووری سووریا پاش توندبوونی پێکدادانه‌ ناوخۆیییه‌کان له‌ سووریا له‌وان عه‌فرین زیادی کردوووه‌. به‌رپرسانی سووریا وتوویانه‌ ده‌یان که‌س له‌ هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا پێکهاتوو له‌ عه‌ره‌ب و کورده‌کان له‌ چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوو که‌ شه‌ڕی نێوان هێزه‌ کوردییه‌کان و تورکیا له‌ عه‌فرین ده‌ستی‌پێکردوووه‌، له‌ شه‌ڕ دژی گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌ ده‌یره‌لزوور گیانی خۆیان له‌ ده‌ست داوه‌.

به‌ نووسینی ئیندیپێندێنت، له‌ ناوچه‌ی ده‌یره‌لزوور پێشنیاری به‌ خه‌ڵک کردوووه‌ پاش کاتژمێری 3ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ جاده‌کاندا هاتوچۆ نه‌که‌ن چونکه‌ هێزه‌کانی کورد-عه‌ره‌بی سووریا پاش سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌و ناوچه‌یه‌، له‌ شه‌ودا له‌ سه‌ر پوسته‌کانی خۆیان نامێنن.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئیندیپێندێنت، دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له عێراق و سووریا دژوار نییه‌: له‌ عێراق به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم ده‌وڵه‌تی عێراقی هان دا هێزه‌کانی خۆی که‌ سه‌رقاڵی شه‌ڕ دژی داعش بوون بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی که‌رکووک له‌ کورده‌کان ڕه‌وانه‌ بکات و ئێستا داعش له‌ حه‌ویجه‌ی باشووری که‌رکووک هێرشی خۆی ده‌ست‌پێکردوووه‌ و له‌ سووریاش هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین بواره‌کانی بۆ دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌ سووریا فه‌راهه‌م کردوووه‌.

ئاڵدار خه‌لیل له‌ به‌رپرسانی باڵای کوردی سووریا له‌ وڵام به‌و پرسیاره‌ که‌ ئایا داعش دیسانه‌وه‌ له‌ سووریا سه‌ری هه‌ڵداوه‌، به‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی وتوووه‌ سه‌ردانی گۆڕستانه‌کانی ئێمه‌ بکه‌ن؛ هه‌ر ڕۆژ 5، 7 و ته‌نانه‌ت 18 که‌س له‌ هێزه‌کانی ئێمه‌ له‌ شه‌ڕ دژی داعش گیانی خۆیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن. سه‌رده‌مێک ئێمه‌ هێرشمان ده‌کرد سه‌ر داعش به‌ڵام ئێستا داعشه‌ که‌ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر ئێمه‌.

ده‌وترێت که‌ ڕێژه‌ی هێزه‌کانی کورد-عه‌ره‌بی سووریا نزیکه‌ی 57000 که‌سه‌ به‌ڵام به‌ نووسینی ئیندیپێندێنت ئه‌و ڕێژه‌یه‌ بۆ قه‌له‌مڕۆی کورده‌کان به‌س نییه‌. هه‌روه‌ها ژماره‌یێک له‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی ئه‌و به‌ره‌یه‌یان‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌کانی تورکیا به‌جێ هێشتوووه‌ و چوونه‌ته‌ عه‌فرین.

ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریای لقی سیاسیی هێزه‌ دیموکراتیکه‌کانی سووریاش به‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی وتوووه‌ به‌ره‌ی شه‌ڕ دژی داعش تووشی جیابوونه‌وه‌ هاتوووه‌‌. خزم و که‌سوکاری من که‌ له‌ ده‌یره‌لزوور دژی داعش شه‌ڕ ده‌که‌ن ئێستا ناچارن بۆ به‌ره‌ڤانی کردن له‌ بنه‌ماڵه‌یان بگه‌ڕێنه‌وه‌ عه‌فرین.

به‌ وته‌ی هه‌ندێ له‌ فه‌رمانده‌کانی کورد و عه‌ره‌بی هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا، داعش هێشتاکه‌ له‌ قۆناغه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی ڕێکخستنه‌وه‌ی دووباره‌ی خۆی له سووریادایه‌ به‌ڵام له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی ئه‌و دۆخه‌ مومکینه‌ شانه‌ی نووستووی داعش ئۆپه‌راسیۆنی به‌ربڵاو له‌ ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان ده‌ست‌پێبکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104‌

News Code 12204

Your Comment

You are replying to: .
captcha