زیاتر له‌ 11 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له ‌عێراق ‌و هه‌رێم جێگیر كراون

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- زیاتر له‌ 11 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له یه‌كه‌ی شه‌ڕكه‌ر و ڕاوێژكاری سه‌ربازی‌ و فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كانی ئه‌مریكا له ‌عێراق‌ و هه‌رێمی كوردستان جێگیر كراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی "عه‌ره‌بی جه‌دید" ئاشكرای كرد ئه‌و سه‌ربازانه‌ی سوپای ئه‌مریكا له ‌بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات و چه‌ند ناوچه‌یێکی‌تری عێراق ‌و هه‌رێمی كوردستان جێگیر كراون.

به‌پێی رۆژنامه‌كه‌ ئه‌و سه‌ربازانه‌ له‌ یه‌كه‌ی شه‌ڕكه‌ر و ڕاوێژكاری سه‌ربازی ‌و فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كانی ئه‌مریكا پێكهاتوون ‌و ڕۆژانه‌ ئه‌ركی سه‌ربازیی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

هه‌ر به‌پێی رۆژنامه‌كه‌ جگه‌ له ‌سه‌ربازی ئه‌مریكی، خێزی به‌ریتانیا و ئوسترالیا و به‌لجیكا و كه‌نه‌دا و دانیمارک و ئیتالیا و پۆڵه‌ندا ‌و ئه‌ڵمانیا ‌و فه‌ڕه‌نسا و ئیسپانیا و توركیا له‌ عێراق ‌و هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌یه‌.

ئه‌مه‌ له كاتێكدایه‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا داوای كرد كه‌ حكوومه‌تی عێراق واده‌یێک دیاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق بكشێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12202

Your Comment

You are replying to: .
captcha