حیزبە حاکیمەکانی عێراق شەراکەت و یەکێتیی نەتەوەییان بۆ گرینگ نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باس لەوە دەکات کە حیزبەکانی عێراق بابەتی شەراکەت لە وڵات و یەکێتیی نیشتمانییان بۆ گرینگ نییە و ئاوڕی لێ نادەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەسروڵڵا سوورچی لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی بەغداد ئەلیەوم باسی لە پەسند بوونی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٨ی عێراق بەبێ بەشداریی کوردەکان کرد و داوای لە هەموو پارتە کوردستانییەکان کرد لە پرۆسەی سیاسیی عێراق بکشێنەوە.

ناوبراو وتیشی: ئەو حیزبانەی لە عێراقدا دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە شەراکەت و یەکێتیی نەتەوەییان لە گرینگ نییە و تەنیا بەرژەوەندیی شەخسیی خۆیان و دەنگەکانیان لەبەرچاو دەگرن کە لە ڕێگای دژایەتی لەگەڵ کورد دەستیان دەکەوێت.

سوورچی زیادیشی کرد: هەولێر و بەغدا ڕێککەوتبوون لەسەر ئەوەی تا کاتی ئەنجام دانی سەرژمێری بودجەی هەرێمی کوردستان سەتا ١٧ی بودجەی گشتیی عێراق بێت و ئێستا سەرژمێریی حەشیمەت ئەنجام نەدراوە و ئەم کارەی بەغدا هۆکارەکەی دیار نییە.

جەختیشی لەوە کردەوە بەغدا ڕووداوەکانی پاش ڕێفراندۆمی کردۆتە بیانوو و هەوڵ دەدات هەرێمی کوردستان بڕووخێنێت و پارتە کوردستانییەکان دەبێ بەرامبەری بوەستنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12198

Your Comment

You are replying to: .
captcha