هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری کوردپرێس لە عەفرین ئاماژەی کردە ئامانجی تورکیا لە باکووری سووریا و وتی: تورکیا دەیهەوێت لە ڕێگای داگیرکاری و بە زۆرەملێ ناوچەیێک لە باکووری سووریا درووست بکات هاوشێوەی ئەو شتەی ئێمە دامانمەزراندووە.
وتیشی: ئەردۆغان بەنیازە لە ناوچەکانی جەرابلۆس، ئەعزاز، عەفرین، باب و ئەدلەب لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ناوچەیێک لەژێر حوکم و فەرمانی خۆی درووست بکات.
ئاسیە عەبدوڵڵا جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی تورکیا وەک ئەردۆغان خۆی دەڵێت تەنیا عەفرین نییە و پاشان دەریبڕی: ئێمە بەشێکین لە سووریا و لە ٧ ساڵی ڕابردوودا دەورێکی ئەوتۆمان هەبووە لە شەڕی دژە تیرۆردا و هەر بۆیەش لەسەر حکوومەتی ناوەندی فەرزە هەمبەر هێرشی تورکیا کاردانەوەی هەبێت و مۆڵەت نەدات فڕۆکەکانی تورکیا لەسەر ئاسمانی عەفرین بفڕن.
ئاشکراشی کرد: وڵاتانی دەسەڵاتداریش دەبێ ئەرکی مرۆیی خۆیان جێبەجێ بکەن و لەمبارەوە گوشار بخەنە سەر تورکیا.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment