هەوڵی ٣٠ گرووپی تیرۆریستی بێجگە لە داعش پووچەڵ کراوەتەوە

بەشی ئێران- جێگری دژە تیرۆری وەزارەتی ئیتلاعات وتی: بێجگە لە داعش ٣٠ گرووپی تیرۆریستیی دیکەش هەوڵیان داوە لەناو وڵاتدا خراپکاری بکەن کە هەولەکانیان پووچەڵ کراونەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێگری وەزارەتی ئیتلاعات لە مەراسیمی دەسپێکی پیشانگای دەسکەوتەکانی بەرنگار بوونەوە لەگەڵ تیرۆریسمی تەکفیری لە شیراز وتی: بێجگە لە داعش ٣٠ گرووپی تیرۆریستیی چەکداری دیکەش بە نیاز بوون ئاسایشی وڵات بکەنە ئامانج و ئارامیی خەڵک تێکبدەن.

ڕاشی‌گەیاند: هەموو ئەو هەوڵانە پشت بە خوای پەروەردگار و نزا و دۆعای ڕێبەری شۆڕش و وشیاری و هاوکاریی خەڵک و هەوڵ و تێکۆشانی بێوچانی سەربازانی ونی ئیمام زەمان (عج) هاوکات لەگەڵ هاوکاریی دیکەی دەزگا ئەمنییەکانی وڵات پووچەڵ کراونەتەوە.

ناوبراو باسی لەوەش کرد ئەگەرچی ئێستاکە داعش هیچی پێ نەماوە تاوەکوو حکوومەت بکات بەڵام دەبێ هەمیشە هوشیاری پیلانی نوێی تیرۆریستان و پشتیوانە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانیان بین.

سەرچاوە: ئیرنا

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12194

Your Comment

You are replying to: .
captcha