سیاسەتەکانی بەغدا لەبارەی کوردەوە لە بەرژەوەندیی پارتی دیموکراتە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: سیاسەتی دەوڵەتی فیدراڵ لە بارەی کوردەکانەوە لە بەرژەوەندیی پارتیدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانا سەعید لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنیی «الفرات»ی عێراقدا وتیشی: ئەوەی کە لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە بودجە ڕوویداوە و ئەو مەرجانەی بەغدا بەسەر هەرێمدا سەپاندوویەتی بەرژەوەندیی حیزبی دیموکراتی لێدەکەوێتەوە.

سەعید زیادی کرد یاسای بودجەی عێراق لە ڕاستیدا پچڕانی بژیوی ژیانی خەڵکی کوردستانە و ئێمە مەجبوور دەکات لە عێراق دوور کەوینەوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند ئێمە وەکوو پارتە کوردستانییەکان هەندێک بەرپرسیارەتیمان لە بەرانبەر هەولێرەوە هەیە، بەڵام بەغدا یارمەتیمان نادات بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکەکانمان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12191

Your Comment

You are replying to: .
captcha