هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین چڕ بووەتەوە

بەشی سووریا- هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا و هاوپەیمانەکانی هێرشەکانیان بۆ سەر خانوو و شوێنە مەدەنییەکانی عەفرین چڕ کردووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە خۆجێییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی فەرمیی سووریا ڕایانگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی کانتۆنی عەفرین بۆردوومان و تۆپباران دەکەن و فڕۆکە سیخوڕییەکانیش بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە، و ئەو هێرشانەی خەساری زۆری لە شوێنە مەدەنییەکان و ماڵ و حاڵی خەڵک داوە.

سوپای تورکیا ڕاجۆ، شییە و جندرێسی دەیان جار بۆردوومان کردووە، ئەو بۆردوومانانە هێشتا بەردەوامییان هەیە.

هەروەها جندرێس، بلبلێ و شەرا بە چڕی تۆپباران دەکرێن، بەمەبستی تێکشکاندنی سەنگەرەکانی شەرڤانانی یەپەژە و یەپەگە.

لە گوندەکانی مستک و ئەرەندی سەربە شییە، حەمیلکێ و قیلێی سەربە جندرێس، حەج خەلیلی سەربە ڕاجۆ و بەراواڤ و قەرقینی سەربە شەرا شەڕی سەخت بەردەوامە مەترسیی ئەوە هەیە کارەساتێکی مرۆیی لەو ناوچانەدا بخولقێنێت.

فڕۆکە جەنگییەکان گوندەکانی کەفەرجەنێ، قتمێ و مەشعەلی سەربە شەرا بۆردوومان دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە، تا ئێستا بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە، 8 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لە دەست داوە و 12 کەسیش بریندارن کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12189

Your Comment

You are replying to: .
captcha