پێکدادان لە ناوەندی شارۆچکەی ڕاجۆ درێژەی هەیە

بەشی سووریا- شەڕ و پێکدادان لە نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی تورکیا لە ناوەندی شاری ڕاجۆ درێژەی هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردووەوە کە هێزەکانی سەربە تورکیا گەیشتنە شارۆچکەی ڕاجۆ لە ڕۆژئاوای عەفرین، تاکوو ئێستا شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لەو شارۆچکەیەدا بەردەوامە.

دوێنە ئەرتەشی توریکا لە بەیاننامەیێکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە ناوەندی شاری ڕاجۆی داگیر کردووە، بەڵام هەواڵنێری کوردپرێس لە بەرەکانی شەڕدا ڕایگەیاند میلیشیاکانی ئەرتەشی ئازاد توانیویانە تەنها لە بەشی ڕۆژئاواوە دزە بکەنە ناو شاۆچکەی ڕاجۆ کە ئەوەش پاش هێرشی هێزە کوردەکان وەستاوەتەوە.

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ هێزە کوردەکان ڕایانگەیاند ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاویان لە شەوی ڕابردووەوە دژی بنکەکانی سوپای ئازاد دەست پێکردووە و ئیدیعا دەکەن توانیویانە بە تەوای لە شارۆچکەکە وەدەریان بنێن و هەروەها چوار گوندی "ماملا"، "ئاتمانا"، "مووساکو" و"بادینا" یان لە ژێر کونترۆڵی میلیشیاکانی سوپای ئازاد دەرهێناوە، ئەم هەواڵە هێشتا لەلایەن میدیا بێ لایەنەکانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

هەوەها ئێستا شەڕێکی قورس لە ناوچەی "شی" لە نێوان ئەرتەشی سووریای دیموکراتیک و میلیشیاکانی سەرەبە تورکیا بەردەوامە و فڕۆکەکانی تورکیا بوردوومانی ئەو ناوچەیە دەکەن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12186

Your Comment

You are replying to: .
captcha