بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی له شاری بنگۆلی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه و به ئاراسته‌ی شاری تاتوان رۆیشتووه، به‌ڵام دوای نیو كاتژمێر لهب هرزبوونهوهی، په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵیدا پچڕاوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سوپای توركیا له رێگه‌ی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و هێلیكۆپته‌رێكی دیكه و فڕۆكه‌یێكی جۆری "CN-235" ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان كردووه، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌ركه‌وت هێلیكۆپته‌ره ونبووه‌كه تێكشكاوه و ته‌رمی 9 كه‌س و 4 بریندار دۆزراونه‌ته‌وه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه‌ی به‌هۆكاری سه‌ره‌كیی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه نه‌كردووه و ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment