سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له‌سه‌ر ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی بودجه‌ دێته ‌ده‌نگ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای په‌سه‌ندكراوی بودجه‌ی 2018 ڕوون‌کردنه‌وه‌ ده‌دات و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆیان به‌رامبه‌ر به ‌یاساكه‌ هه‌بێت و ڕاوێژكارێكی سه‌رۆكایه‌تیش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: یاساكه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژماره‌یێک له ‌په‌رله‌مانتار و لایه‌نی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان داوایان له ‌سه‌رۆک كۆماری عێراق كردوووه‌ مافی ڤیتۆ به ‌كار بهێنێت و یاسای په‌سه‌ندكراوی بودجه‌ی 2018 واژۆ نه‌كات و بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

له ‌وه‌ڵامی ئه‌و داوایانه‌، د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: به‌پێی یاسا، سه‌رۆک كۆمار ناتوانێت ڤیتۆ له ‌دژی یاسای بودجه‌ به‌ كار بهێنێت و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌شی نییه‌ یاساكه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان.

داواكه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ سه‌رۆک كۆمار بۆ ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای په‌سه‌ندكراوی بودجه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ مافی كوردی تێدا ڕه‌چاو نه‌كراوه ‌و داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی له‌ زیاد كردنی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم فه‌رامۆش كردوووه‌.

عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی وتیشی: "سه‌رۆک كۆمار ته‌نها ده‌توانێت واژۆ كردن له‌سه‌ر یاساكه‌ دوا بخات ئه‌وه‌ش كاریگه‌رییێكی ئه‌وتۆی نابێت چوونكه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ یاساكه‌ ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش كه‌ پرۆژه‌یاساكه‌ی په‌سه‌ند كردوووه‌ له ‌سه‌رووی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه‌یه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12179

Your Comment

You are replying to: .
captcha