کورد چیدی شه‌ریکی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مان وتی: پاش په‌سه‌ند بوونی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2018 له‌ په‌رله‌ماندا کورد چیدی شه‌ریکی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌جیبه‌ نه‌جیب له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی که‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا بۆ بودجه‌ی ساڵی 2018 په‌سه‌ند کرا ته‌نیا تایبه‌ت به‌ 15 پارێزگای عێراقه‌ و ده‌شڵێت: سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رپرسی په‌سه‌ند بوونی بودجه‌یێکه‌ که‌ ده‌ستووری عێراقی چه‌ندین جار پێشێل کردوووه‌.

نه‌جیبه‌ نه‌جیب داوای له‌ سه‌رکردایه‌تیی کورد کرد کۆتایی به‌و هه‌وڵانه‌ بێنێت که‌ بۆ شکاندنی ئیراده‌ و شکۆی کورده‌کان له‌ عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12177

Your Comment

You are replying to: .
captcha