بنه‌مای شەراکەتی نێوان به‌غدا-هه‌ولێر کۆتاییی پێهاتوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتمانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق وتی: هاوکاری و هاوبه‌شی له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پاش په‌سه‌ندبوونی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق به‌ بێ ڕچاوکردنی پشکی هه‌رێمی کوردستان دواهاتوو هه‌ژمار ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵڵا له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه‌ کرد هاوکاری و هاوبه‌شی له‌ عێراقدا کۆتایی پێهاتوووه‌ و له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ پێشێل کراوه‌ و وتیشی: له‌ ئێستادا کورد که‌مینه‌یێک زیاتر نییه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ فشار و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی مان و نه‌مان ڕووبه‌ڕوو ببێته‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ کورد وڵاتی نییه‌ به‌ڵام ئێستا که‌ هه‌رێمی هه‌یه‌ ده‌بێ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی و که‌رامه‌تی هه‌رێمی کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی پارێزگاری بکرێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی شه‌فه‌ق نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12175

Your Comment

You are replying to: .
captcha