به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 2018.03.03 نوێنه‌رانی كه‌ركووک له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرێس كۆنفرانسێكیان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجام دا و له‌و پرێس كۆنفڕانسه‌دا شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا نوێنه‌ری كه‌ركووک له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: "یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک په‌سه‌ند كرا و هیوادارم ئه‌و یاسایه‌ش كارێكی باش بێت و پێویسته دۆخی كه‌ركووک ئاسایی بكرێته‌وه و كۆتایی به عه‌سكه‌رتاری سه‌ر كه‌ركووكیش بهێنرێت".
هه‌ر له‌و پرێس كۆنفرانسه‌دا ڕێبوار ته‌ها نوێنه‌ری كه‌ركووک له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: "له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ درا به یاسای هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووک بۆیه پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م كه‌ركووكییه‌كان ده‌كه‌ین به‌و بۆنه‌یه‌وه".
شایانی باسه؛ ماوه‌ی 13 ساڵه به بیانووی جۆراوجۆر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک ئه‌نجام نه‌دراوه به‌ڵام بڕیاره له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیش ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه: باس نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment