سه‌رۆک کۆماری عێراق ناتوانێت بودجه‌ی 2018 بۆ په‌رله‌مان بنێرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات سه‌رۆک کۆماری عێراق ناتوانێت یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بنێرێته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی 15 ڕۆژدا ئه‌و یاسایه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه‌ واژۆ نه‌کرێت، یاسای بودجه‌ به‌ بێ واژۆ جێبه‌جێ ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید به‌ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"ی ڕاگه‌یاند: فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌ستکراوه‌ییی یاسایی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یاسا په‌سه‌ندکراوه‌کانی بۆ په‌رله‌مانی عێراق نییه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری واژۆ نه‌کردنی یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق ئه‌و یاسایه‌ له‌ ماوه‌ی 15 ڕۆژ به‌ بێ واژۆ جێبه‌جێ ده‌کرێت.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: بژارده‌ ئاراسته‌کراوه‌کان له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق به‌ ته‌واوه‌تی به‌رته‌سک بوونه‌ و ئه‌وان ده‌نگیان به‌ هیچ یه‌ک له‌ ماده‌کانی ئه‌و یاسایه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌دا.

شایانی باسه‌؛ محه‌مه‌د عوسمان نوێنه‌رێکی کوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشتر له‌ لێدوانێکدا باسی له‌ ئه‌گه‌ری خۆبواردنی سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌سه‌ر واژۆ کردنی یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی گشتیی عێراق کردبوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12167

Your Comment

You are replying to: .
captcha