ناوەندی ڕاجۆ کەوتۆتە دەستی سوپای تورکیا

بەشی تورکیا- سوپای تورکیا بەیاننامەیێکی بڵاو کردۆتەوە و تێیدا بە فەرمی ڕای‌گەیاندووە ناوەندی ڕاجۆ کەوتۆتە دەستی هێزەکانی ئەو سوپایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش بڵاو بوونەوەی هەندێک هەواڵی دژبەیەک لەبارەی دۆخی شاری ڕاجۆ لە ناوچەی عەفرین، دواجار سوپای تورکیا لە بەیاننامەیێکی فەرمیدا ڕای‌گەیاندووە لە دەرەنجامی هێرشی فڕۆکە و کۆپتەرەکانی تورکیا و پێشڕەویی هێزە وشکاییەکان ٧ ناوچەی دیکە لە کانتۆنی عەفرین کەوتوونەتە دەستی سوپای تورکیا کە شاری ڕاجۆش لەوانە بووە.

هەروەها لە بەیاننامەکە ئیدیعا کراوە لە هەڵمەتەکانی ئەوڕۆدا ٨٢ ئەندامی یەپەگە کوژراون و ناوەندی ڕاجۆ لەگەڵ ناوچەی هەمیلەک، ڕومادیە، بادینلی، کارکین، عەلی بزانلی و چەمەنلی لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیاوە کۆنترۆڵ کراون.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12145

Your Comment

You are replying to: .
captcha