بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه یڵدرم رای‌گه‌یاند:ڕاجۆ بە تەواوی لە تیرۆریستان پاک کراوەتەوە.
سه‌رۆك‌وه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له هه‌ر شوێنێك هه‌ڕه‌شه كرایه سه‌ر سنووره‌كان و یه‌كپارچه‌ییی خاكی توركیا و سه‌روماڵی گه‌له‌كه‌ی، ئەوان ده‌چنه ئه‌وێ و هه‌ڕه‌شه‌كه لەناو دەبەن.
هەروەها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه عه‌فرین ده‌وره دراوه و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی له سنووره‌كانی توركیا نزیكن له تیرۆر پاك كراونه‌ته‌وه و گوتی: ئێستا هێزەکانی سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و عه‌فرین له پێشڕه‌وییدان. له‌هه‌ر شوێنێك هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر هه‌بێت ئه‌وه بۆ ئێمه ئامانجه. ئه‌مڕۆ عه‌فرین و سبه‌ینێ جێگه‌یه‌كی دیكه.
سەرچاوە: هەواڵدەریی ئانادۆلۆ
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment