بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە، لەمبارەوە رایگەیاند: حكوومه‌تى عێراقى بۆیه فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ناكاته‌وه، چوونكه ئه‌وان بۆیان یەکلایی بووەتەوە کە خەڵک بڕوای بە ڕیفراندۆم هەیە و پییان وایە هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان، بڕواى به عێراق نییه و خۆیان به عێراقى نازانن، به‌ڵام ئێمه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و جۆرى مامه‌ڵه كردنه نه‌گونجاوه، چوونكه گه‌لى كورد پێشتریش و ئێستاش باوه‌ڕی به یه‌كگرتوویى ئاره‌زوومه‌ندانه لە عێراق هه‌بووه و بڕوای به سه‌پاندن نه‌بووه.
گوتەبێژی یەکێتی ئەوەشی ڕوون کردەوە: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه باس له كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان لە كۆتایی مانگى پێنجى ئه‌مساڵ دەکەن، درووست نین، چوونكه هه‌ندێک ناكۆكى له‌سه‌ر لایەنی ئەمنیی فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستان هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ناكۆكییانه چاره‌سه‌ر بكرێن، ڕه‌نگه زووتر فڕۆكه‌خانه‌كان بكرێنه‌وه.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شاندێکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، سەردانی نەجەفیان کرد و لەگەڵ مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراق کۆ بوونەوە.
سەرچاوە: باسنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment